پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه ڕایگەیاند، “لە چالاکییەکی گەریلادا 17 سەربازی تورکیا کوژران”.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “به‌رخودان و چالاكی هاوڕێیانمان له تونێله‌كانی شه‌ڕ و تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به گیانی فیدایی، بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامه”.
ئەوەشی خستەڕوو، “هاوڕێیانمان بۆ یادكردنه‌وه‌ی قاره‌مانانی زه‌ندورا كه ساڵی 2021 شه‌هیدبوون چالاكیان ئه‌نجامدا. له ئه‌نجامدا 17 سەربازی تورکیا کوژران و چواری دیکەش بریندار بوون، سێ كامێرای حه‌راری و سستمێكی راداریش له‌ناوبران”.
ئاشکراشی کرد، “سوپای توركیا 37 جار به ته‌قه‌مه‌نی و 24 جاریش به چه‌كی كیمیایی و گازی ژه‌هراوی تونێله‌كانی شه‌ڕیان بۆردومان كرد. گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان 25 جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، 20 جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووریشه‌وه به كاتیوشا بۆردومان كران”.