مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە بەغدا كۆبوەوە و چەند بڕیارێكی دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە 17ی تشرینی یەكەمی 2022 مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر دۆخی سیاسیی عیراق و شایستە دەستوورییەكانی گەلی كوردستان كرا، دوابەدوای دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و هەڵبژاردنی د.لەتیف رەشید وەك سەرۆككۆماری عیراق كە یەكێكە لە تێكۆشەرە سەرەتاییەكانی دامەزراندنی یەكێتی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، وێڕای ئاماژەدان بە سەركەوتنی یەكێتی لەم وێستگە گرنگەدا، جەختی لە جێبەجێكردنی خواست و مافە دەستووری و یاساییەكانی تری گەلەكەمان و یەكێتی كردەوە لە حكومەتی نوێی عێراق بەسەرۆكایەتی دەوڵەتمەداری راسپێردراو، محەمەد شیاع سودانی. كۆبوونەوەكە جەختیشی كردەوە كە پێویستە حكومەتێكی خزمەتگوزار، كارا و بەهێزبێت و پارێزگاری لە مافی هەموو نەتەوە و پێكهاتەكان بكات.

بەشێكی تری كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی لە بەغدا تایبەت بوو بە پێویستی پتەوكردنی ئامادەیی سیاسی و رێكخراوەیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا وەك سەنگەری پێشەوەی خەباتی دیموكراتی و نیشتمانیی گەلەكەمان، لەوبارەیەشەوە بڕیاری پێویست پەسەندكرا.

شایانی باسە لەدوای ماڵئاوایی سەرۆك مام جەلال، ئەمە یەكەم كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتییە لە بەغدا بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا