سوودانی: کار بۆ کۆتایهێنان بە بوونی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق دەکەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرۆکۆنەی هێرشەکانی ئەمریکا دەکات بۆسەر بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی و داوا دەکات ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق بکشێنەوە.
ئەمڕۆ هەینی، (5-1-2023)، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانی بەژداریکردنی لە رێورەسمێکدا رایگەیاند، ئەوان وەک حکوومەت سەرقاڵی دیاریکردنی وادەیەکن بۆ کشانەوەی یەکجارەکی هێزەکانی هاوپەیمانان و لە پێناو پاراستنی سەروەری عێراقدا، هەروەها وتیشی “هێزەکانی هاوپەیمانی کە هیچ هۆکارێکیان نییە بۆ مانەوەیان لە عێراق، هەڵوێستی نەگۆڕمان نوێ دەکەینەوە بۆ کۆتاییهێنان بە بوونیان لە وڵاتدا”.
سەبارەت بە هێرشەکەی دوێنێی ئەمریکا بۆسەر بنکەیەکی حەشدی شەعبی لە بەغدا، سوودانی ئاشکرایکرد، هێرشکردنە سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی لەلایەن ئەمریکاوە کارێکی مەترسیدارە، حەشدی شەعبی هێزێکی سەر بە دەوڵەت و بەشێکی دانەبڕاوە لە سیستمی بەرگری عێراق، باسی لەوەشکرد تەنها حکومەتی عێراق مافی چاودێریکردنی ئەو هێرشانەی هەیە کە ئەو گرووپانە دەیانکاتە سەر لایەنەکان لە عێراق و “هێرشکردنە سەر حەشدی شەعبی بەواتە هێرشکردنە بۆسەر هێزە ئەمنییەکانمان و سەروەری خاکی عێراق”.

دوێنێ پێنجشەممە 4ـی کانوونی دووەنی 2024، لە شاری بەغدا و لە شەقامی فەڵەستین بارەگایەکی ئەمنی لیوای 12ی گرووپی نوجەبای سەر بە حەشدی شەعبی کراوەتە ئامانج و دوو سەرکردەی باڵای گرووپەکە کوژران.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا