دوو ناحیە دەکرێنە قەزا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە دانیشتنی داهاتووی خۆیدا بە قەزا كردنی هەردوو ناحیەی بازیان و حاجیاوا دەخاتە دەنگدانەوە، سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، لە سەر ئاستی پارێزگای سلێمانی رێكارە ئیدارییەكان بۆ بە قەزا كردنی ئەو دوو ناحیەیە تەواو بوون.

مەهدی مەحمود، سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە رێنمایی ژمارە یەكی 2015 كۆمەڵێك رێكار هاتووە كە ئەنجومەنی پارێزگا دەتوانێت ناحیە بكات بە قەزا، بەڵام لەم قۆناغەدا تەنها ئەم دوو ناحیەیە دەكەین بە قەزا و لە قۆناغی داهاتوودا سنوری كارگێڕی ئەم قەزا نوێیانە فراوان دەبن و ناحیەیان بۆ پێك دەهێنرێت.

سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتی: ئەوەی لەسەرمانە وەكو ئەنجومەنی پارێزگا دەنگدانە لەسەر بە قەزاكردنی ئەم دوو ناحیەیە رێكارە یاسایی و كارگێڕییەكانی دیكە لە دەسەڵاتی وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی وەزیراندایە، ئێمەش لە دوای دەنگدان لەسەر ئەم بابەتە بەرزی دەكەینەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ.

ژمارەی دانیشتووانی حاجیاوا لە سەرووی 66 هەزار و بازیانیش لە سەرووی 60 هەزار كەس دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا