پۆڵەتیک پرێس
وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێژەی ١٪ ی لە بودجەی پارێزگای هەڵەبجە زیاد کرد و بودجەی ئاوەدانکردنەوەی ئەو پارێزگایە بۆ ٣٪ بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ ی نیسانی ٢٠٢١، دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە کۆبوونەوەو گفتوگۆ لەبارەی کار‌و پڕۆژەکانی پارێزگای هەڵەبجە کرا .
لە کۆبوونەوەکەدا وه‌زیرى پلاندانان وتی: بودجه‌ى ئه‌و پارێزگایه‌مان له 2% كرده 3% بۆئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى باشتر ده‌ستى ئاوه‌دانى بگاته هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌رى.
وه‌زیرى پلاندانان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد له‌ئاماده‌كردنى پرۆژه یاسایى بودجه ڕه‌چاوى ته‌واوى سێكته‌ره‌كان كراوه و هه‌موو ئه‌و پێویستى و پرۆژانه جێگایان كراوه‌ته‌وه کە لە پارێزگاکەدا ڕاگیراون.