لەسەر رەوشی كۆرۆنا تەندروستی هەرێم و رێكخراوی تەندروستی جیهانی كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وەزیری تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت “بەمەبەستی ئامادەكردنی راپۆرتێك لەسەر دۆخی كۆرۆنا لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانی كۆدەبینەوە”.

ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئابی 2021، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “دوای كۆبوونەوەكە راپۆرتێك لەسەر رەوشی كۆرۆنا لە هەرێم دەخەنەڕوو، دواتر راسپاردەكان رادەستی لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا دەكەین”.

دەشڵێت “لەعێراق رەوشی كۆرنا گەیشتووەتە هێڵی سور، بەڵام لە هەرێم تائێستا پێشبینی دەكەین بگەین، ئێمە لە نارنجییەكی تۆخ بووین و رێژە و ژمارەكان نەهاتوونەتە خوارەوە، بۆیە ئەگەر بارودۆخەكە سور بێت یان نارنجی تۆخ بێت، دەمێنیتەوە سەر جۆری خۆپارێزی”.

بەوتەی وەزیری تەندروستی هەرێم، بەپشتبەستن بە زانستی پەتازانی هەر شەپۆڵێكی ڤایرۆسیی چوار بۆ شەش هەفتە دەخایەنێت، بەومەرجەی پابەندی رێنماییە تەندروستی و خۆپارێزیەكان بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا