پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای جیاكردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەكانی بەریتانیا، 25 كورد سەركەوتنیان بە دەستهێنا، كە سێ لەو كوردانە خەڵكی باشوری كوردستانن و 22 ی دیكەشیان خەڵكی باكوری كوردستانن.
دوای ئەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەكانی بەریتانیا ئەنجامدرا، درەنگانی دوێنێ شەو ئەنجامەكان ئاشكراكران و لەنێویاندا 25 كاندیدی كورد كە لە بەریتانیا دەژین، وەك ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانییەكان هەڵبژێردران و دەنگی پێویستیان هێنا.
هەڵبژاردنی حكومەتی خۆجێی و ئەنجومەنی شارەوانییەكانی بەریتانیا، هەموو چوارساڵ جارێك لە یەكەم پێنجشەممەی مانگی ئایار ئەنجام دەدرێت كە تێیدا ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانییەكان بە دەنگدانی دەنگدەران دەستنیشان دەكرێن و دواتریش لەرێگەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنەوە سەرۆكی شارەوانییەكان هەڵدەبژێردرێن.