دابەشکردنی نەوت لە شاری سلێمانی دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە16ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاشکرایکرد، دابەشکردنی نەوت لە ئایندەیەکی نزیکدا شاری سلێمانی و دەوروبەری دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند،” وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕی سەد و پێنج ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دابینکردووە، لە بەرواری 9 ی تشرینی یەکەم دەستکرا بەدابەشکردنی”.

ڕوونیکردەوە، لە سنووری پێنجوێن، ناحیەکانی سەیدسادق، ناحیەکانی هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان نەوت بەسەر 28 هەزار و نۆ سەد و چل و پێنج خێزان دابەشکراوە، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە و لە ئایندەیەکی نزیکدا شاری سلێمانی و دەوروبەری دەگرێتەوە.

هاوکات، لەبارەی دابینکردنی نەوتی سپی بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، ” لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە هەوڵێکی زۆرمان داوە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ دابینکردنی بەشە نەوتی پارێزگای سلێمانی وەک سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عێراق، لەو ڕووەوە پێش هاتنی وەرزی سەرما گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کراوە و پێویست ناکان هیچ لایەنێک و فراکسیۆنێکی پەرلەمانی موزایدە لەسەر دابینکردنی نەوتی هاوڵاتیان بکات لە سنوری پارێزگای سلێمانی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا