دەروازەکانی ناوچەی سەوز داخران

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ هەینی لەبەردەم دەرگای ناوچەی سەوز لە بەغدا، لەنزیک وەزارەتی پلاندانان خۆپیشاندانی ناڕەزایی هاوڵاتیان دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەستیپێکرد و بەهۆیەوە دەرگاکانی ناوچەکە داخران.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، لەبەردەم دەرگای ژمارە یەکی ناوچەی سەوز، خۆپیشاندانی بەکۆمەڵی هاوڵاتیانی ناڕازی دەستیپێکردووە، کە دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەن، بەهۆی ئەوە هێزە ئەمنییەکان دەروازەکانی ناوچەی سەوزیان داخستووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو خۆپیشاندەرانە دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنن و دەڵێن: ساختەکاری لە پڕۆسەی دەنگداندا کراوە، بۆیە داوا دەکەن سزای ئەو کەسانە بدرێت کە گۆڕانکاریان لە دەنگەکاندا کردووە.

هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەچوو کە تیایدا بەشێک لە هێزە شیعەکان بەشێوەیەکی بەرچاو دەنگەکانیان کەمیکرد.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا