مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەكۆبوونەوەدایە

پۆڵەتیك پرێس

بەسەرپەرشتی هاوسەرۆكانی یەكێتی، مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی لەكۆبوونەوەدایە، بەپێی زانیاریەكانیش لەكۆبونەوەكەدا تاوتوێی دوایین پێشهات و گۆڕانكاریەكانی عێراق و ناوچەكە دەكرێت.

كۆبوونەوەكە لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت كە تێیدا هاوسەرۆكانی ئەو حزبە تێیدا بەشدارن.

لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی دوایین پێشهات و پرسە گرنگەكانی كوردستان و عێراق دەكرێت بەتایبەت پرسی یەكلایكردنەوەی بازنەكانی هەڵبژاردن لە كەركوك و نەینەوا.

رۆژی 22ی ئەم مانگەش لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی بەغدای كردو چەندین پرسی گرنگی پەیوەست بە عێراق و هەرێمی كوردستانی لەگەڵ سەركردەی لایەنە سیاسییەكان تاوتوێ كرد.

هەوڵەكانی هاوسەرۆكانی یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم بەو ئاڕاستەیە هەنگاو دەنێت هەرێم لەگەڵ بەغدا رێك بكەوێت و كۆتایی بەكێشەكانی نێوانیان بهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا