پەكەكە لەگارە گەمارۆی سوپای توركیا دەدات

پۆڵەتیك پرێس:
سەرچاوەیەك لەراگەیاندنی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە رایگەیاند، ئەم هێرشەی ئەم دواییەی توركیا لەچیای گارە شكستیهێنا لە ئازادكردنی زیندانەكانی توركیا.

سەرچاوەكە راشیگەیاند، گەریلاكانی پەكە زەبرێكی قورسیان لە سەربازانی توركیا داوەو ئێستا بەتەواوی گەمارۆدراون.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش كرد، بەهۆی شكستی هێرشەكەی سوپای توركیا، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەو سوپایە بەشێوەیەكە عەشوایی ناوچەكانی گارە بۆردومان دەكەن.

هەفتەی رابردوو سوپای توركیا دەستی بەئۆپەراسیۆنێك بۆ سەر چیای گارە لەناوچەی بادینان كردو هێرشی سوپاكەش تائێستا بەردەوامە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كرد، ئێستا سوپای توركیا هەوڵ دەدات سەربازەكانی لە بەرەكانی شەڕ دەربێنێت، بەڵام گەریلاكان ئەو بۆشاییە دروست ناكەن‌و رێگری لەدەرچوونی هەر سەربازێك دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا