پۆڵەتیک پڕێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی کرد لە وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەختکرایەوە لەگرنگی ھاوکاری و هەماهەنگی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی دۆسیی وزە
ئەمڕۆ پێنج شەممە 2ی کانونی یەکەمی 2021، دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی کرد لە کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێم، هەروەها عادل کەریم وەزیری کارەبای حکومەتی فیدراڵ ئامادەی دیدارەکەبوو.
لە میانەی دیدارەکەدا، جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی ھاوکاری و هەماهەنگی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی دۆسیەی وزە، بەمەبەستی پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی کارەبا و پشتیوانیکردن لە پرۆژە ھاوبەشەکان بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە ھاووڵاتییان.