پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
به‌هۆی مەترسی درزی تەنیشتە لاری کەمەربەندی سۆران رێگەی کەمەربەندی سۆران _ باپشتیان داده‌خرێت و رێگه‌ی لاوه‌كی ده‌كرێته‌وه.
قائیمقامیەتی سۆران لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، سەردانی مەیدانیان بۆ شوێنی “درزی تەنیشتەلاری” رێگای كەمەربەندی سۆران کردووە و بڕیاریانداوە بەوەی لە سێیەم رۆژی جەژن ده‌كاته رۆژی 22/7/2021 رێگاکە دابخرێت.
ئەوەش هاتووە، هەوڵی کردنەوەی رێگای لاوەکی دەدرێت بۆئەوەی گرفتی هاتوچۆ دروست نەبێت، بەڵام ئاشکرایان نەکردووە، ئەو رێگا لاوەکییە کوێ دەبێت.
لەماوەی رابردوودا هاوڵاتیان و لایەنی پەیوەندیدار هۆشداریاندا لە مەترسی داڕمانی کەمەربەندی سۆران و باسیان لەوە دەکرد، کە ئەو درزەی لە کەمەربەندەکەدا هەیە زیادیکردووە.
درزی کەمەربەندی سۆران _ باپشتیان به‌درێژی یه‌ك كیلۆمه‌ترو به‌پانی زیاتر له‌مه‌ترێك له‌لاته‌نیشتی رێگه‌ی سه‌ره‌كی قه‌زای سۆران كه‌به کەمەربەندی سۆران _ باپشتیان ناسراوه دروست بووه ئه‌وه‌ش مه‌ترسی لای هاوڵاتیان دروستكردووه.