ئاگادارییەک لە کۆنسوڵی ئێرانەوە بۆ هاوڵاتیانی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆنسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند، لێدانی ڤیزای گەشتیاری بۆ ئەو وڵاتە بە ھەموو جۆرەکانییەوە دەستی پێکردوەتەوە.

کۆنسوڵگەری ئێران ئەمڕۆ ڕاگەیندراوێکی بڵاو کردەوە، سەبارەت بە پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، تیایدا ئاماژەی بەوەدا، بەڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان هاوڵاتیان دەتوانن ڤیزای وڵاتی ئێران وەربگرن.

ئاماژە بەوەشدراوە، پێدانی ھەموو جۆرەکانی ڤیزا بێ بەرامبەرە و کۆمپانیا گەشتیاریەکان جگە لە تێچووی تۆمارکردنی زانیاریەکانی تابیەت بە خوازیاران مافی وەرگرتنی ھیچ بڕە پارەیەکی دیکەیان نییە.

ڕوونیشی کردەوە گەشتیاران دەتوانن، لە سایتی ڤیزای ئەلیکترۆنی وەزارەتی دەرەوەی ئێران تەنھا بڕی پێنج ھەزار دینار بۆ لێدانی ڤیزا بدەن.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا