تەقینەوەكانی بەغدا پەیامێكە بۆ ئیدارەی نوێی ئەمریكا

پۆڵەتیك پرێس

تەقینەوەكانی بەغدا كە بەهۆیانەوە چەندین قوربانی لێكەوتەوە وەك پەیامێك بۆ ئیدارەی نوێی ئەمریكا و كاریگەری دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق لێكدانەوەی بۆ دەكرێت.

 

بەختیار شاوەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، تەقینەوەكانی رۆژی پێنج شەممەی بەغدا، لە ناوخۆی عێراق پەیوەندی بە دواخستنی هەڵبژاردنی پێش وەختەی پەرلەمانەوە هەیە، لەسەر ئاستی جیهانیش پەیوەندی بە گۆڕانكاری ئیدارەی ئەمریكا و هاتنی جۆبایدنەوە هەیە.

 

وتیشی، “رووداوەكان پەیامی ئەو گروپانەیە كە كردەوەی تیرۆرستی ئەنجام دەدەن بەوەی ئەوان لەسەر بەرنامە و پیلانی خۆیان بەردەوام دەبن”.

 

بەختیار شاوەیس باس لەوەدەكات، ململانێی هەرێمی و هێزە میلیشیاكانی سەر بە ئێران و هێزە توندڕەوە سوننیەكان وەك پاشماوەكانی قاعیدە و داعش و لاوازی هێزە ئەمنییەكانیش وایكردووە ئەم حاڵەتانە بەردەوام لە شارەكانی عێراق رووبدەن.

 

رۆژی 20ی ئەم مانگە جۆبایدن وەكو 46 هەمین سەرۆكی ئەمریكا سوێندی یاسایی خوارد، رۆژی پێنج شەمەش 21كانونی دووەم كە یەكەم رۆژی دەستبەكاربوونی بایدن بوو دوو تەقینەوەی بەهێز لە شاری بەغدا روویاندا بەهۆیانەوە دەیان كەس بوونە قوربانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا