پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دەباشان پێشوازی لە مارک سترۆ، کونسوڵی نوێی ئەمریکا، لە هەرێم کرد.
لەدیدارەکەدا جگە لەوەی هەریەک لە پرسەکانی سەقامگیریی هەرێم، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، مانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە عیراق و بەردەوامی پەیوەندی ستراتیژیی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوەکرا، سەرۆک بافڵ، پیرۆزبای لە کونسوڵی نوێی ئەمریکا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێکەیدا بۆ خواست، هەروەها پشتیوانیی یەکێتیشی بە ئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەرێم و ئەمریکا، فراوانکردنی هەماهەنگییەکان و بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکان بۆ دووپاتکردەوە.
لەبارەی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەکانەوە سەرۆک بافڵ وتی، ئامانجی یەکێتی کۆدەنگیی نێوان هێزە کوردستانییەکان و هەوڵدانە لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان، بۆ ئەمەش هەوڵی زۆرمان داوە و پێمانوایە کوردستانێکی بەهێزتر پەیوەستە بە یەکڕیزی و یەکگرتووییمانەوە.
پرسی هەڵبژاردن تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو، لەوبارەیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی، هەڵوێستی یەکێتی روونکردەوە و رایگەیاند، هەوڵی ئێمە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و راستەقینەیە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، هەڵبژاردنێک کە تێیدا کوردستان و خەڵکەکەی سەرکەوتووبن.