ئێران بۆ ماکرۆن: گەر ئێمە و هێزەکانمان نەبووینایە نەتئەتوانی بێیتە موسڵ

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی سەردانەکەی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ عێراق هاتەدەنگ و وتی: گەر ئێمە و هێزەکانمان نەبووینایە، نەتئەتوانی بێیتە موسڵ.

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، “ئەو قوربانیانەی ئێران و هێزەکانی بەرگری دایان، بوونەهۆی ئەوەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا بە شاری موسڵدا هاتوچۆ بکات”.

ئەو لێدوانەی سەعید خەتیبزادە لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە ئیمانوێل ماکرۆن لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، سەردانی موسڵی کرد و رایگەیاند، وڵاتەکەی دەیەوێت کونسوڵخانە و قوتابخانە لەو شارە بکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا