بەفر دەوامی فەرمانبەرانی چەند ناوچەیەک ڕادەگرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر ڕایگەیاند، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی فەرمانبەران، دەوامی فەرمی لە دەرەوەی ناوەندی قەزاکە و ناحیەکانی سنووری کارگێڕی قەزای سۆران بەهۆی بارینی بەفرەوە ڕاگیراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە قائیمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “بەهۆی کەش و هەوا و بارینی ڕێژەیەکی زۆر بەفر لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، تەنیا فەرمانبەرانی ناوەندی قەزاکە و ناوەندی ناحیەکان دەوامی فەرمی دەکەن”.

لە ئێستاشدا پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دابەزیوە و پێشبینی بارینی ڕێژەیەکی زیاتری بەفر و باران لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەکرێت.

پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم هۆشداری دایە هاوڵاتیان، تا زۆر ئاگاداری خۆیان و بن لەو بارستە هەور و بەفر و شەختەیەی ڕوو لە هەرێم دەکات و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت ئۆتۆمبێلەکانیان دەرنەکەن و دەرنەچنە دەرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا