حكومەتی هەرێم بە لێبڕینی 21% موچە دابەش دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا رۆژی پێنج شەممە دەست بە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بكات و موچەی ئەمجارە بە لێبڕینی 21% دابەشدەكرێت، كە یەكەم وەزارەتيش وەزارەتی تەندروستییە موچە وەردەگرێت.

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رۆژی چوار شەممە بڕیاریدا بۆ ئەم مانگە حكومەتی هەرێم بە لێبڕینی 21% موچەی فەرمانبەران دابەشبكات، ئەوەش دوای دابەشنەكردنی موچەی فەرمانبەران بۆ زیاتر لە 45 ڕۆژ.

پێشتر مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاندبوو، لەم ڕوژانەدا بەردەوام لە سەر هێڵ بووین لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق بەرێز مستەفا كازمی و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و بەلێنیانداوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بكەن.

هەروەها رایگەیاندبوو، بەڵام ئەگەر لە بەر هەر هۆیەك لە كاتی خۆیدا مووچەی هەرێم لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو كورتهێنانە بە قەرز دابین دەكات تا بڕە مووچەی تەرخانكراو لە بەغدا دەگات و دواتر پارەكەی بەغدا لە بری قەرزەكە دەدرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا