پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای ڕاگیرانی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەکانیی عێراق و ئێران، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە گەشتەکان ئاسایی ببێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە16ی نیسان، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق ڕایگەیاند،” ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکان بەرەو فڕۆکەخانەکانی ئێران دەستپێدەکاتەوە”.
لەکاتێکدا، ڕۆژی شەممە13ی نیسان، بەمەبەستی خۆپارێزیی و پاراستن، بەهۆی هێرشی موشەکیی و درۆنەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەکانی عێراق لەگەڵ ئێران بۆماوەیەک ڕاگیران.
هاوکات، لەهەمان کاتدا بەهۆی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، گەشتە ئاسمانییەکانی بەشێکی زۆری وڵاتانی ناوچەکە ڕاگیران و دوای ماوەیەک دەستپێکردنەوەی گەشتەکان ئاسایی بووەوە.