زانیاری هەواڵگری: ئەگەر هەیە هێرشی مووشەکی بکرێتەسەر بەغدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چەند زانیارییەکی هەواڵگری ئاشکراکران لەبارەی ئەگەری هێرشێکی مووشەکی بۆسەر دوو ناوچەی بەغدا لەماوەی چەند سەعاتێک یاخود چەند ڕۆژێکی دیکەدا.

بەگوێرەی زانیاری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی بەغدا شانەی هەواڵگری، “لایەنەکانی دەرەوەی یاسا و کۆمەڵە تیرۆرستییەکان دەیانەوێت فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا یاخود ناوچەی سەوز بکەنەئامانج”.

بەمهۆکارە شانەی هەواڵگری داوا دەکات، لەو شوێنانەی ئەگەر هەیە موشەکەکانیان لێوەئاراستەبکرێت، هەوڵە ئەمنییەکان چڕبکرێنەوە و هەموو لێکۆڵینەوەیەک بکرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە ڕاستی ئەم زانیارییانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا