شارەوانی سلێمانی سەرجەم هاوڵاتیانی سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە لە سبەینێ چوارشەممەوە شەقامی سلێمانی بۆ ڕاپەرین لەباخی بەختیاریەوە دابخرێت.

سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و شۆفیران دەكاتەوە، كە بەهۆی كاركردنی بەردەوام لە (یەكتربڕی باخی بەختیاریی ) لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممەوە، كە دەكاتە ڕێكەوتی 30_11_2022، لە كاتژمێر 7:30خولەكی سەرلە بەیانییەوە، شەقامی سەرەكیی ”سلێمانی-تاسلوجە” بە ئاڕاستەی تاسلوجە دادەخرێت واتە; لە دوای یوتێرنی باخی بەختیاریی، ئەو شەقامە دەگیرێت كە بە ئاڕاستەی تاسلوجە دەڕوات.

شارەوانی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەدات شەقامی لاوەكیی تەنیشتی ئامادەكراوە و كراوە دەبێت، بۆ بەكارهێنانی لەلایەن شۆفێران و هاووڵاتیانەوە.

ئەوەش روونكراوەتەوە بۆیە هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگاداردەكەینەوە، كە گەڕانەوە بۆ گەڕەكی بەكرەجۆ، ڕۆشتن بەرەو قلیاسان، هەروەها هاتن لە تاسلوجە بۆ ناوشاری سڵێمانی ئاسایی دەبێت.

بۆیە داواكارین لە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی، هاوكارمانبن، بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆژە خزمەتگوزارییە، كە خزمەتێكی گەورە بە شاری سلێمانی و شۆفێران دەگەیەنێت، لە ڕووی كەمكردنەوەی ئاستەنگی هاتووچۆو قەرەباڵغی زۆری شەقامەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا