د. بەرهەم ساڵح: سوتاندنی قورئانی پیرۆز ئازادی ڕادەربڕین نییە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لەبارەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید دەڵێت، ئەو کارە ئازادی ڕادەربڕین نییە.

د. بەرهەم ساڵح لە تویتێکدا لەسەر ڕووداوی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، “سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید ئازادیی رادەربڕین نییە، بەڵکو پەیامی رق و رەگەزپەرستییە بۆ ئاژاوە و تووندوتیژی.”

ئەوەشی خستەڕوو، “لەکاتێکدا تۆماری مێژوویی سوید لە پشتیوانیی مافی مرۆڤ و پێشوازیکردن لە ئاوارە و تێکۆشەرانی ئازادی بەرز دەنرخێنین، هیوادارین یاسای پێویست پەسند بکات بۆ رێگرتن لەم جۆرە تاوانانە.”

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی هەینی ڕابردوو راسموس پالودان، کەسایەتی سیاسی ڕاستڕەوی سویدی – دانیمارکی لە خۆپیشاندانێکدا لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا کۆپییەک لە قورئانی پیرۆزی سوتاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا