بەڕێوەبەری پۆلیسى پردێ كە كورد بوو لە پۆستەكەی دوورخرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی پردێ كە كوردە لە پۆستەكەی لابرا و توركمانێك لە جێگەی دانراوە.

سەرچاوەیەك لە ناحیەی پردێ بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، لیژنەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوكەوە چوونەتە ناحیەی پردێ و بەهۆی فشاری توركمانەكانەوە عەمید عابدین نەجمەدین لە پۆستی بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی پردێ كە كوردە لادراوەو لەبری ئەو كەسێكی توركمان بەناوی عەمید عەباس لەجێگەی دانراوە كە لە بنەڕەتدا لە دوزەوە بردویانەتە پردێ.

سەرچاوەكە وتیشی ،”ئەو رووداوە ناڕەزایەتییەكی زۆری لای كورد دروستكردوە و هەوڵدەدرێت لە رێی پەرلەمانتارە كوردەكانی كەركوك لە پەرلەمانی عێراق ئەو كێشەیە چارەسەربكرێت، چونكە ئەمە ستەمێكی گەورەیە لە كورد دەكرێت بەو پێیەی كورد زۆرینەیە و توركمان كەمینەیە لە پردێ”.

لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 ەوە كورد بەشێكی زۆر لە پۆستە ئەمنی و ئیدارییەكانی لە سنوری پارێزگای كەركوك لەدەستدا و عەرەب و توركمان لە شوێنیان دانران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا