“پێشتر مەترسیەكانی داعش لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان هەیە خراوەتە روو”

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت: پێشتر چەندین جار هۆشدارییان دابوو، لەبارەی مەترسییەكانی تیرۆریستان لەو ناوچانەی كە بۆشایی ئەمنیان تێدایە، جەختدەكاتەوە كە ئەو ناوچانە پێویستیان بەهێزی هاوبەش و هاوكاری و هەماهەنگی گشتگیرو هەمەلایەن هەیە لەگەڵ سوپای عیراقدا.

لەبارەی هێرشەكەی شەوی رابردووی داعش لە سنوری پردێ‌ لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: لە ئەنجامی بوونی بۆشایی ئەمنی لە نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراقی، تیرۆریستانی داعش پەلاماری سەنگەرێكی لیوای 10ی پیادە یان دا لە بەرزاییەكانی (زورگەزراو) لە سنوری میحوەری پێنج، پەلامارەكە لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە، بەرپەرچ درایەوەو تیرۆریستان راونران.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا هاتووە، پێشتر چەندین جار هۆشداریمان دابوو، لەبارەی مەترسییەكانی تیرۆریستان لەو ناوچانەی كە بۆشایی ئەمنیان تێدایە، بەداخەوە هۆكاری ئەو هەلقۆستنەوەی تیرۆریستان، بوونی ئەو بۆشاییە ئەمنی یە، كە لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا هەیە، بۆ ئەمەش جەختدەكەینەوە كە ئەو ناوچانە پێویستیان بەهێزی هاوبەش و هاوكاری و هەماهەنگی گشتگیرو هەمەلایەن هەیە لەگەڵ سوپای عیراقدا.

شەوی رابردوو داعش هێرشی كردە سەر سەنگەرێكی هێزەكانی پێشمەرگە لە سنوری پردێ‌ لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگە و ئەفسەرێك شەهید بوون و دوو پێشەرگەی دیكە برینداربوون.

جگە لەو هێرشە بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە، شەوی رابردوو داعش چەند هێرشێكی دیكەی لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای دیالە ئەنجامداوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا