پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە بەرپرسانی ئۆفیسی هاریکاری ئاسایشی ئەمریکا لە بەغدا و هەولێر لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرسی مەترسیەکانی داعش و ناوەندەکانی هەماهەنگی ئەمنی هاوبەشی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی بەرگری عێراقیان تاوتوێكردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئهمڕۆ دووشەممە 26ی تهمموزی2021، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هەریەک لە کۆلونێڵ هانن، بەرپرسی ئۆفیسی هاریکاری ئاسایشی ئەمریکا لەبەغدا و کۆلۆنێل دۆگلاس بەرپرسی ئۆفیسی هاریکاری ئاسایشی ئەمریکا لەهەولێر پرسی پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هێزی پێشمەرگه و سوپای عێراقیان تاوتوێكردووە.
ئەوەشهاتووە، لەکۆبوونەوەی نێوان شاندی هەردولادا، گفتوگۆکراوە لەبارەی دوایین مەترسیەکانی داعش لەناوچەکە ، پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هێزی پێشمەرگه و سوپای عێراق، هاوکات تاوتوێی ناوەندەکانی هەماهەنگی ئەمنی هاوبەش لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی بەرگری بەغدا کراوە لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، بەرپرسانی ئەمەریكا جەختیان لەجێبەجێكردنی پرۆسەی چاكسازی ناو وەزارەتی پێشمەرگە كردووەتەوە بۆ ئەوەش راوێژکارانی باڵای سەربازی ئەمریکا ئاماژەیان بەوەکردووە لهگهڵ پێشمهرگهدا ههنگاوی گرنگ و باشیان بڕیوهو چاوهڕیی پێشكهوتنی زیاتریش دهكهن.