سودانی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ هەریەکە لە ئێران و ئەمریکا بۆ رەوەندی کوردی روون دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ ئێران هاوبەشییان هەیە، ئەمریکاش بە هاوپەیمانێکی ستراتیژی ناو دەبات.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کە لە رۆژی 13ی ئەم مانگەوە بەسەردانێک لە ئەمریکایە، رۆژی دووشەممە، 15ی نیسانی 2024، لەگەڵ رەوەندی عێراقی لە واشنتن و بەشێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا کۆبووەوە و وتارێکی بۆ دان.

سودانی لە وتارەکەیدا رایگەیاند، دەیانەوێت لەگەڵ رەوەندی عێراقی لە دەرەوە لە پەیوەندیدا بمێننەوە، بۆیە کار بۆ دامەزراندنی فەرمانگەیەک بۆ کاروباری عێراقییەکانی دەرەوە دەکەن. بۆ ئەمەش، پێویستیان بە ئەزموون و شارەزایی عێراقییەکانی ئەمریکا دەبێت.

سوودانی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا بە “گرنگ” دەزانێت و وتی: دەمانەوێت شێوازی پەیوەندییەکەمان لەگەڵ ئەمریکا روونبکەینەوە.

سودانی وتیشی، ئەمریکا لە لێخۆشبوونی گومرکی لەپێشترێتی داوەتە عێراق و لەگەڵ دامەزراوەکانی پارەدارکردن گرێبەستێکیان بە 5 ملیار دۆلار واژۆ کردووە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و ئەمریکا و ئێرانی کرد و رایگەیاند، لەگەڵ ئێران هاوبەشییمان هەیە، بۆ ئەمریکاش وتی: هاوپەیمانێکی ستراتیژییە و پەیوەندیی گرنگمان لەگەڵدا هەیە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا