یوسف محەمەد: عێراق ئەزمونی تاڵی هەرێم دووبارە دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دوو مانگە حكومەتی عێراق ئەزمونی تاڵی هەرێم لەدواكەوتنی مووچە پەیڕەو دەكات.

یوسف محەمەد لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دواكەوتنی مووچە لەلایەن حكومەتی ناوەندییەوە زۆر لە ئەزمونی تاڵی هەرێم دەچێت كە شەش ساڵە بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومەتی عێراقی دوو مانگە ئەو ئەزموونە دووبارە دەكاتەوە ئەوەش یاریكردنە بەقووت و نانی فەرمانبەرانەوە.

پێشیوایە، گرنگە بۆ یاسای وەرگرتنی قەرز هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی دارایی و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هەبێت، تاوەكو ئەو كورتهێنانەی كە هەیە پڕبكرێتەوە.

ماوەی دوو مانگە حكومەتی عێراق ناتوانێت لەوادەی خۆیدا مووچەی فەرمانبەران دابەش بكات، ئەوەش بەهۆی كورتهێنان لە بودجەدا، بەوهۆیەشەوە لەرێگەی پرۆژە یاسایەكەوە داوای لە پەرلەمان كردووە یاسای وەرگرتنی قەرز پەسەند بكات.

لەبەرامبەریشدا پەرلەمانی عێراق بەتایبەت لیژنەی دارایی بڕی قەرزەكە بەزۆر دەزانێت و داوا دەكات كەمبكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا