پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، پڕۆژەی هێڵی گواستنەوەی 400 KV نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق و تورکیا كەپرۆژەیەكی ستراتیژییە بۆ پێکەوە بەستنی کارەبای ھەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق و تورکیا لە قوناخی کۆتایی دایە.
وەزارەتی كارەبای هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا ئاماژەی بەوەداوە، درێژایی هێڵی پرۆژەکە 17 کیلۆمەتره و توانایی گواستنەوەی 1000 مێگاوات کارەبای هەیەو گرنگیی پرۆژەکە بۆ هەرێمی کوردستان ئەوەیە كە کێشەی دابەزینی ڤۆڵتیە و بارزۆری لەسەر توڕی کارەبای هەرێم چارەسەر دەکات.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی كارەبای هەرێم ، لە ڕێگای ئەو هێڵەوە دەتوانرێت وزەی کارەبا لە تورکیاوە بۆ هەرێم و عێراق بگوازرێتەوە و کۆنتڕۆڵی هێڵەکەش بەدەست وەزارەتی کارەبای ھەرێمەوە دەبێت.
هاوكات ئەوەشهاتووە، پرۆژەکە تا کۆتایی ئەم مانگە تەواو دەکرێت و ماوەکەشی45 رۆژە و بە تێچوونی (4.5) ملیۆن دۆلار جێبەجێ کراوە.