پۆڵه‌تیك پرێس
یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له كۆتایى ساڵى 2019 په‌سه‌ندكرا، پاشكۆى یاساكه‌ش له مانگى 10ى 2020 په‌سه‌ندكرا، كه بریتى بوو له دیارى كردنى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن.
ئه‌م یاسایه له ژێر فشاری خۆپێشانده‌رانی عێراق په‌سه‌ندكراوه، سیستمى هه‌ڵبژاردنه‌كه به خواستى فراكسیۆنه گه‌وره‌كانى په‌رله‌مان و هێزه سیاسییه گه‌وره‌كانى عێراق نیه.
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگاى كوردى بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێت: “فراكسیۆنه‌كانى ده‌وڵه‌تى یاسا و فه‌تح به‌ناچارى یاساى هه‌ڵبژاردنییان په‌سه‌ندكردووه و ده‌خوازن هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خته دوابخرێت”.
ئارام جه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگاى كوردى بۆ هه‌ڵبژاردن بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”هه‌ریه‌ك له فراكسیۆنه‌كانى فه‌تح و ده‌وڵه‌تى یاسا كه له ئێرانه‌وه نزیكن سیستمى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان به دڵ نیه له رووى ناچارییه‌وه ئه‌و یاسایه‌یان قبوڵكردووه، به‌ڵام قبوڵكردنه‌كه‌یان به خواستى خۆیان نه‌بووه له‌ترسى كه‌م بوونه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانیان و سزادانیان له‌لایه‌ن شه‌قامه‌وه بووه”.
ئارام جه‌مال وتیشى:”تا زووتر پڕۆژه یاسای دابینكردنی خه‌رجی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ندبكرێت باشتره، لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانیش بڕیاریداوه به زووترین كات ئه‌و پرۆژه یاسایه تێپه‌ڕێنێت بۆئه‌وه‌ى هیچ بیانوویه‌ك نه‌مێنێت بۆ ئه‌گه‌رى دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كه”.
باسى له‌وه‌شكرد یه‌كێتى ئه‌وروپا زۆر مه‌به‌ستییه‌تى زۆرترین پێداویستى بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ى عێراق ته‌رخان بكات، له‌و چوار چێوه‌یه‌دا پێشتر فه‌ره‌نسا بڕێك پاره‌ى ته‌رخانكردبوو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه، دواى ئه‌و ئه‌ڵمانیا وه‌كو وڵاتى دووه‌مى یه‌كێتى ئه‌ورپا بڕى زیاتر له حه‌وت ملیۆن دۆلارى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ته‌رخانكرد.
كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق داواى 300 ملیۆن دۆلارى له حكومه‌ت كردووه بۆ ئه‌نجامدانى ئاماده‌كارییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان كه بڕیاره له 6ى حوزه‌یرانى 2021 ئه‌نجام بدرێت.
به‌پێى یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن، عێراق له 18 بازنه‌وه كراوه به 83 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن و 83 كورسیش بۆ كۆتای ژنان دیاریكراوه.