پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئێوارەی رۆژی شەممە، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووە و رەوشی عێراق و بەغدای پایتەخت و پرسی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتـ تاوتوێكران، لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەست بە دۆخی ناوخۆی یەكێتی، راسپاردەی پێویست بۆ مەكتەب و ئۆرگانەكان دەركرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ 6-11-2021 بە سەرۆكایەتی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هۆڵی كۆبوونەوەكان لە شاری سلێمانی كۆبۆوە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆخی عێراق و رەوشی بەغدای پایتەخت و پرسی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی تازە لەگەڵ پەسەند كردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەم بارەیەوە كۆبوونەوە تەكیدی لە پێوستی یەكڕیزیی هێزە سیاسییەكانی كوردستان كردەوە.
تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە تەرخان كرا بۆ رەوشی ناوخۆی كوردستان و هەڵبژاردن و دەستووری گەلپەسەند كوردستان، هەروەها كۆبوونەوە لەسەر تەوەری حزبایەتی قسەی كردو راسپاردەی پێوسیت بۆ كۆبوونەوەی مەكتەب و ئۆرگانەكان درا