جەبار یاوەر: كۆبوونەوەی وەزارەتی پێشمەگە و وەزارەتی بەرگری بڕیاری لێنەدراوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رەتیكردەوە بڕیاری رۆشتنی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەغدا درابێت بە مەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق.

فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند: بڕیار نەدراوە لە رۆشتنی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەغدا بەڵكو پێشبینی دەكات لەچەند ڕۆژی داهاتوودا لیژنەی هەماهەنگی نێوان وەزارەتەكانی پێشمەرگەی هەرێم و بەرگری عێراق كۆببنەوە بەهەمان شێوازی كۆبوونەوەكانی رابردوو.

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە وتی: پێشتر دوو كۆبوونەوە لە نێوان وەزارەتەكانی پێشمەرگەی هەرێم و بەرگری عێراق ئەنجام دراوە.

وتیشی: گرنگترین ئەو خاڵانەی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە كۆبوونەوەی داهاتوو (كە هێشتا بڕیاری لەسەر نەدراوە) گفتوگۆیان لەسەردەكەن، دروستكردنی ناوەندی هەماهەنگی لە نێوان ئەفسەرانی پێشمەرگەو سوپای عێراقە هەروەها دروستكردنی هێڵی هاوبەشی بەرگری بۆشەڕ دژی داعش و پێكهێنانی ژووی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشە لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە جێناكۆكەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا