عێراق بەبێ‌ پشكنینی دی ئێن ئەی روفاتی ئەنفالكراوەكان دەنێرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، حكومەتی عێراق بەنیازە بەبێ پشكنینی دی ئێن ئەی، ڕوفاتەكانی سەماوە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێتەوە، كە ژمارەیان 171 روفاتە.

سۆزان مەنسور كەرەم ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لەسەر داواكاریی كەسوكاری سەربەرزی ئەنفالكراوەكان ماوەیەكی زۆرە لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی عێراق ‌و پزیشكی دادوەری بەغدا لەسەر خەتم بۆ كێشەی ناردنەوەی 171 ڕوفاتی ئەنفالكراوانی گەرمیان كە لەگۆڕە بەكۆمەڵەكانی سەماوە دەرهێنراون بۆ كوردستان.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: ڕوفاتەكان ماوەیەكی زۆرە لەپزیشكی دادوەری بەغدان بەنیازن دوای جەژنی ڕەمەزان ڕوفاتەكان بەبێ پشكنینی دی ئێن ئەی بنێردرێنەوە بۆ كوردستان، كەسوكاری سەربەرزی ئەنفالكراوان دژی ئەوەن بەبێ پشكنینی دی ئێن ئەی بنێردرێنەوە.

وتیشی: پزیشكی دادوەریی‌ و بەڕێوەبەرایەتی گۆڕە بە كۆمەڵەكانیش بیانوویان ئەوەیە كە پزیشكی دادوەری ڕوفاتی تری زۆری لێیەو جێگایان نییە بۆ ئەو هەموو روفاتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا