“زیادەڕۆیی كردنە سەرئاوو پیسكردنی ژینگە بونەتە مەترسی لەسەر عێراق”

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق دەڵێت، زیادەڕۆیی كردنە سەر ئاوو پیسكردنی ژینگەیی بوونەتەمەترسی لەسەر ئاسایشی ئاوی عێراق.

عەلی رازی، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق، رایگەیاند: پرۆسەی زیادەڕۆیی كردن لەسەر بەشە ئاو، زیادەڕۆیی كردن لەسەر جۆری ئاو لەرووی پیسبونییەوە، بابەتێكی زۆر مەترسیدارە.

باسی لەوەشكرد، چەندین سكاڵا تۆماركراون لەسەر ئەوانەی زیادەڕۆییان كردووە، بەشێكی سكاڵاكان لە پێناو رێگریكردن لە پیسبونی ئاو و زیادەڕۆیی كردن لەسەری تۆماركراوە.

روونیشیكردوە، تیمەكانی وەزارەتەكەیان بەردەوامن لە هاریكاریكردن لەگەڵ لایەنە ئەمنییەكان لەسەر ئاستی حكومەتە خۆجێیەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان، بۆ بەدواداچونی هەموو ئەوانەی زیادەڕۆییان كردوە، لە پێناو رێگریكردن لە پیسبونی ئاو و زیادەڕۆییكردن لە بەشە ئاو، بۆ دەستەبەركردنی گەیشتنی بەشە ئاو بە دادپەوەری بۆ هەموو ئەوانەی سودمەندن لێی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا