لە ماوەی 10 ساڵدا لە عێراق 89 رۆژنامەنووس كوژراون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ماوەی 10ی ساڵی رابردوودا 89 رۆژنامەنووس لە عێراق كوژراون، تا سەرەتای مانگی رابردووش سێ‌ رۆژنامەنووس كوژراون، هاوكات لە دوای سۆماڵ و باشووری سودان، عێراق لە پلەی سێیەمی ئەو وڵاتانەدایە، كە تێیاندا بكوژانی رۆژنامەنووسان لە سزا دەربازیان دەبێت.

كۆمەڵەی بەرگری لە ئازادی رۆژنامەوانی، ئاماری كوشتن و پێشێلكارییەكانی بەرامبەر رۆژنامەنووسان لە عێراق بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە ساڵی 2010 بۆ 2020، 89 رۆژنامەنووس لە هەموو عێراقدا كوژراون، زۆرترین رێژەی كوشتنی رۆژنامەنووسانیش لە ساڵی 2015 دا بووە، كە لەو ساڵەدا 26 رۆژنامەنووس كوژراون.

كۆمەڵەكە راشیگەیاندووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاكو یەكی مانگی رابردوو سێ‌ رۆژنامەنووس لە عێراق كوژراون و دۆسێی هەڵاتنی تاوانبارانیش لە سزا تائێستا لە عێراق درێژەی هەیە، بەپێی ئامارێكیش عێراق لە دوای سۆماڵ و باشووری سودان، لە پلەی سێیەمی ئەو وڵاتانەدایە، كە تێیاندا بكوژانی رۆژنامەنووسان لە سزا دەربازیان دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا