هێزێكی زۆری سوپای عێراق بەرەو شەنگال بەرێكەوت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزێكی زۆری سوپای عێراق كە پێكهاتووە لە ژمارەیەكی زۆر سەرباز و تانك و زرێپۆش بەرەو ناوەندی قەزای شەنگال بەڕێكەوت، بارو دۆخی قەزاكەش تا دێت ئاڵۆزتر دەبێت.

میدیاكانی نزیك لە پەكەكە بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ هێزێكی گەورەی سوپای عێراق لە موسڵەوە بە ژمارەیەك سەرباز و تانك و تۆپەوە ڕوویان لە شەنگال و چەند گوندێكی دەوروبەری كرد و لە بنكە سەربازییەكاندا جێگیر بوون و تا ئێستا هیچ پێكدادانێك ڕووینەداوە.

لەنێو ئەو هێزانەی گواسترانەوە بۆ شەنگال ژمارەیەكی زۆر سەرباز و تانك و زرێپۆشن و لە بنكە و بازگەكانی سوپای عێراق بڵاوبووەتەوە بەشێك لەو هێزە سەربازییانە لە بنكەكانی سوپا لە ناوەندی شەنگال بڵاو كراونەتەوە بەشێكی دیكەشیان سنوری گوندەكانی سكینە و حەیال لە باشوری چیای شەنگال بڵاو كراوەتەوە.

پێشتر پۆڵەتیك پرێس پیلانێكی مەترسیداری ئاشكرا كرد، بۆ لێدان و دەركردنی پەكەكە و ئەو هێزانەی لە پەكەكەوە نزیكن لە شەنگال و دەوروبەری.

رۆژی 21 ی ئەم مانگە شاندێكی باڵا یئەمنی و سەربازی عێراق كە پێكهاتبوو لە هەریەك لە قاسم ئەلئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ، لیوا ڕوكن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵا جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لیوا ڕوكن عەبدولئەمیر ئەلشەمری بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی و فەرماندەی هێزی زەمینی لیوا قاسم محەمەد، گەشتنە قەزای شەنگال.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا