لە عێراق ئەندازیارێک دەڕفێنرێت

پۆڵەتیک پرێس

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی عێراق رایگەیاند، ئەندازیارێک کە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکاندا کاردەکات لەلایەن کۆمەڵەیەکی چەکداری لە پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراق رفێنرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی عێراق بە میدیاکانی راگەیاند، ئەندازیارێک لە پارێزگای ئەنبار لەلایەن کۆمەڵەیەکی چەکدارەوە رفێنراوە و دەشڵێت: ئەو ئەندازیارە لەگەڵ رێکخراوی UNDP سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کاری کردووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەندازیارەکە لەکاتی گەڕانەوەی لە رۆژئاوای ئەنبار بەرەو پارێزگای رومادی لەلایەن ئەو کۆمەڵەیەوە رفێنراوە.

باسی لەوەشکرد، کۆمەڵە چەکدارەکە ئۆتۆمبێلی ئەو ئەندازیارەیان راگرتووە و بەرەو جێگایەکی نادیاریان بردووە.

ئەوەش هاتووە، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی بەدواداچوونن و رێوشوێنی توند گیراوەتەبەر بۆ دۆزینەوەی بکەرانی رووداوەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا