داوای دواخستنی هەڵبژاردن بۆ 21ی نیسانی ساڵی داهاتوو دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەیەك لە لایەنە شیعەكان و سەرۆكی هاوپەیمانی داوایان لە كۆمسیۆن كردووە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق بۆ مانگە نیسانی ساڵی رابردوو دوابخرێت، بەڵام سێسەرۆكایەتیەكی حكومەت لەگەڵ ئەنجامدانی پرۆسەكەدان لەو وادەیەی دیاریكراوە.

بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت، كۆمسیۆن و لایەنەكانیش ئامادەكاری تەواویان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسكە كردووە.

بەپێی زانیارییەكان شەوی رابردوو کۆبوونەوەیەک لەنێوان سەرۆکی چەند هاوپەیمانی و لایەنێکی شیعە و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەچووە و داواکراوە هەڵبژاردن بۆ 21ی نیسانی 2022 دوابخرێت.

هاوژین عومەر راوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “ئەوەی تائێستا هەیە بڕیاری حكومەت و سەرۆكایەتیەكان لەگەڵ ئەوەدان هەلچبژاردن لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت، رێكارە هونەریەكانی كۆمسیۆن بەڕێوە دەچێت”.

وتیشی “لەێرەو لەوێ لەبەرژەوەندی خۆیان هەندێك حزب و لایەن باس لە دواخستنی هەڵبژاردنەكە دەكەن، بەڵام تائێستا هیچ بڕیارێكی فەرمی بۆ دواخستنی لەئارادا نییە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا