دانیشتنەكانی پەرلەمان دەستپێدەكاتەوە و چەند پرۆژە یاسایەك پەسەند دەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، رۆژی سێشەممەی داهاتوو 1_3_2022 دانیشتنی ژمارە (1) ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم لە ‌خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەستپێدەكات.

لە راگەیەندراوێكدا سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە 1 ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم لە ‌خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان، لە كاتژمێر 12 ی نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ڕِێكەوتی 1_3_2022 بەڕێوەبچێت.

چەند پێشنیازە یاسا و پرۆژە یاسایەك دەخرێتە دەنگدانەوە كەبریتین لە پێشنیازە یاسای (پاراستنی ئەرشیف) لە هەرێمی كوردستان-عێراق، پڕۆژەیاسای (چەك) لە هەرێمی كوردستان-عێراق و پڕۆژە یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان-عێراق، ژمارە6 ی ساڵی 2021.

هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای (بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا