یەکەم لایەنی گەورەی عێراق بڕیاریدا دەنگ بە بەرهەم ساڵح بدات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە کە زۆرینەی لایەنە شیعەکانی عێراق لەخۆدەگرێت، بڕیاریاندا دەنگ بە بەرهەم ساڵح، کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بدەن.

میدیای عێراقی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریداوە دەنگ بە بەرهەم ساڵح بدات بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، هاوکات بە تاکە کاندیدی پەسەندکراوی زۆرینەی لایەنە شیعەکان ناوبراوە.

هاوکات بڕیارە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە بە فەرمی پاڵپشتی خۆی بۆ بەرهەم ساڵح ڕابگەیەنێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە پارتی دیموکراتی کوردستان هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندیدکردووە، کە لە بنەڕەتدا ئەو پۆستە بە ڕێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی، پشکی لایەنی دووەمیانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا