پۆڵەتیك هۆكاری دابەشنەكردنی موچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

بڕیار بوو دوێنێ پێنجشەممە موچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەشبکرێت، بەڵام تا ئێستا دابەشنەکراوە، بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگەش هۆكارەكەی بۆ دواكەوتنی پارەکە لەلایەن ئەمریکاوە دەگەڕێنێتەوە”.

لە ماوەی رابردودا حكومەتی هەرێم بڕیاریدا موچەی سێ مانگ بەبێ لێبڕین بەسەر لیوا هاوبەشەكانی هێزی پێشمەرگەدا دابەش بكات كە لە 14 لیوا پێكهاتوون، بەڵام تەنها یەك موچەیان وەرگرتووە تائێستا ئەو موچانەی ماونەتەوە پێییان نەدراوە.

لیوا قارەمان شێخ كەمال جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: بڕیاربوو رۆژی پێنجشەممە 11ی ئادار موچەكەیان پێبدرێت، بەڵام بەهۆی دواكەوتنی پارەكە لەلایەن ئەمریكاوە تائێستا پێیان نەدراوە.

جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان وتیشی، نەدانی موچەكە بەو لیوایانە هیچ پەیوەندیەكی بە وەزارەتی پێشمەرگەوە نییە، بەڵكو بەهۆی نەناردنی پارەکە لە لایەن ئەمریکاوە دابەشکردنی موچەکە دواکەوتووە، هەركاتێكیش پارەكە بگات دەست بەدابەشكردنی دەكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا