پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
حکومەتی فیدراڵی ئەمریکا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ 11 لایەنی سێ وڵات سنوردار دەکات.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەھۆی پێشێلکردنی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران و شەڕی ئۆکرانیا و ھێرشەکانی سەر کەشتییە بازرگانی و نەوت ھەڵگرەکان لە ئاوەکانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، حکومەتی فیدراڵی ئەمریکا بڕیاریداوە ئاڵوگۆڕی بازرگانیکردن بە ھەناردە و ھاوردەکردنیشەوە لەگەڵ 11 لایەنی روسیا و چین و ئیمارات سنوردار بکات.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو لایەنانەی سزاکان دەیانگرێتەوە پێکھاتوون لە دوو کۆمپانیای ئیماراتی بەھۆی پێشێلکردنی سزاکانی سەر ئێران، شەش لایەنی چینی بەھۆی بەکارھێنانی کاڵای ئەمریکی بۆ ھاوکاریکردنی نوێکردنەوەی کەرتی سەربازیی و پێدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە سوپای روسیا بۆئەوەی لەدژی ئۆکرانيا بەکاری بھێنێت، لەگەڵ سێ لایەنی روسی.