عێراق لەهەناردە كردنی نەوتدا پێش سعودییە دەكەوێت

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا بڵاویكردەوە، عێراق لەهەناردەكردنی نەوتدا بۆ ئەمەریكا پێش سعودییە كەوتووە.
بەگوێرەی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا بڕی هاوردەی نەوت لە وڵاتانەوە بۆ وڵاتەکەی، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، پێنج ملیۆن و 751 هەزار بەرمیل بووە و نەوتیشی لە نۆ وڵاتەوە هاوردە كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا ئەوەش ئاشکرا دەکات، بڕی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەو وڵاتە لە بڕی هەناردەی نەوتی سعودیە زیاتر بووە.

بەگوێرەی راپۆرتەكەی بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا 173 هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە لەكاتێكدا هەناردەی نەوتی سعودییە بۆ ئەمەریكا 144 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە بەوەش عێراق پێش سعودیە کەوتووەتەوە.

راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەداوە، زۆرینەی نەوتی هاوردەکراوی ئەمەریکا لە کەنەدا بووە، بە بڕی 3 ملیۆن و 971 هەزار بەرمیلی رۆژانە و دوای ئەو وڵاتەش مەکسیک، نەیجیریا ، رووسیا ، كۆڵمبیا ، بەڕازیل و ئیکوادۆر بە بڕی جیاواز نەوتیان هەناردە كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا