ئەمەریكا پارەی بۆ هەرێم نارد

پۆڵەتیك پرێس

بەشێکی دیکە لەکۆمەک و هاوکارییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان، رادەستی بەڕێوەبەرایەتی میرەی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، کە پێکهاتوە لە گوژمەیەک پارە، بۆ موچەی مانگانەی پێشمەرگەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و چەک و تەقەمەنی و کەرەستە و کەل و پەلی سەربازی و شەڕکردن.

وەزارەتی پێشمەرگە لەڕاگەیەندر بڵاویكردەوە لە درێژەی ئەو کۆمەک و هاوکارییانەی، کە هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دابینی دەکەن، بەشێکی دیکە لەکۆمەک و هاوکارییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان، رادەستی بەڕێوەبەرایەتی میرەی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.

هاوكات کۆڵۆنێڵ ویل دایڤس راوێژکاری سەربازی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا، هێزەکانی هاوپەیمانان، بە چەند بەشێک هاوکاری و پاڵپشتی دارایی و لۆجستیی پێشکەش بە وەزارەتی پێشمەرگە کردووە.
هاوكارییەكان لەچوارچێوەی پڕۆگرامی راهێنان و پڕچەککردن بۆ لە ناوبردنی داعش بووە، بۆ مەبەستی شکستی بەردەوام و کۆتایی هێنان بە داعش لە هەرێمی کوردستان و عێڕاق.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە یارمەتییەكان پێکهاتون لە گوژمەیەک پارە، بۆ مووچەی مانگانەی پێشمەرگەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و چەک و تەقەمەنی و کەرەستە و کەل و پەلی شەڕکردن.

وتیشی: فەرماندەی هەر یەکەیەکی سەربازی، کە کەل و پەل و پێداویستی، لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانان لە چوارچێوەی پرۆگرامی راهێنان و پڕچەککردن بۆ لە ناوبردنی داعشەوە پێدرابێت، پشکنینی ئەمنی و لێکۆڵینەوەی تەواوی بۆ ئەنجام دراوە لەلایەن هاوپەیمانانەوە، لەبوارەکانی پەیوەندی بە تیرۆر و گەندەڵیەوە.

راوێژکاری سەربازی هاوپەیمانان راشیگەیاندووە ئامانج لەو یارمەتی و هاوكاریانە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەهێز کردنی تواناکانی هێزەکانە بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستان، کە ئەمەش پرۆسەیەکی بەردەوامە و هێزەکانی هاوپەیمانان، بەردەوام لەو رێگایەوە، دەیانەوێت کۆمەک و هاوکاری پێشکەش بە لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بکەن.

هاوكات عه‌مید روكن ئه‌میر كه‌ریم خوڕشید به‌ڕێوه‌به‌ری میرەی سەربازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، رایگه‌یاند، ئه‌وان به‌ گرنگیه‌وه‌ سه‌یری ئه‌و هاوكاریانه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ دەدرێن بە وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.

وتیشی: هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان گرنگ و پێویسته‌، بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌موو لایه‌ك بتوانن هێزێكی تۆكمه دروست بكەین، بۆ ‌روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا