پۆڵەتیك پرێس
بەهۆی بەرزبونەوەی حاڵەتەكانی توشبوون بەكۆرۆنا وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ماوەی دوو هەفتە سەرجەم مەشق و راهێنانەكانی راگرت.
قارەمان شێخ کەمال، جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنەكان رایگەیاندووە، هەرچەندە لەسەرەتای ئەمساڵەوە دەستمان بە پڕۆسەی مەشق پێکردنی هێزەکانمان كرد و ژمارەیەک بەتالیۆن مەشقەکانیان تەواو کردووە، بەڵام لەئێستادا بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، سەرجەم مەشق و راهێنانەکان لە بنکەکانی مەشقی سەر بە وەزارەت راگیراون.
دەشڵێت ” لەدوای كۆتای هاتنی ئەو وادەیە جارێكی دیكە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەكە دەكرێت، لە ئەگەری باشبوونی دۆخەكە دەست بەمەشق دەكەینەوە”.
ئەمە لەكاتێكدایە، وەزارەتی پێشمەرگە ساڵانە بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو مەشق و راهێنانەکانی ئەنجام دەدات.