وەزارەتی پێشمەرگە: هاوكارییەكانی ئەمریكا بەردەوامی دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت “دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق، هاوكاری وڵاتانی ئەندام لەهاوپەیمانی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامی دەبێت”.

لەماوەی رابردوودا سەرۆكی ئەمریكا بەفەرمی وادەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكای لە عێراق راگەیاند “بڕیارە لەكۆتایی ئەمساڵ ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق بكشێنەوە”.

قارەمان شێخ کەمال جێگری سەرۆکایەتی ئەرکان بۆ ئۆپراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “ئەوانەی لەوەزارەتی پێشمەرگە كاردەكەن هەموی راوێژكار و كادری لۆجستین و لەبەرنامەی چاكسازی وەزارەتدا كاردەكەن هێزی شەڕكەر نین و دەمێننەوە، واتا بەپێی ئەو پلانەی بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا دانراوە هاوكاریەكانی پێشمەرگە بەردەوامی دەبێت”.

وتیشی “كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكان كاریگەری لەسەر هاوكاری لۆجستی و راوێژكاری نابێت، هاوكارییەكان بەگشتی بەردەوامیان دەبێت”.

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ساڵانە ھاوکاری لۆجستی لیواکانی پێشمەرگە دەکات، ئەو هاوكاریانەش تائێستا بەردەوامیان هەیە و هیچ بڕیارێك بۆ كەمكردنەوەی یان راگرتنی نەدراوە.

پێشتریش جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاندبوو “هەرچەندە كشانەوەكە لەكۆتای ئەمساڵدا دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام تائێستا فەرمانێكی فەرمی نییە بۆ كشانەوەی یەكەیەكی هێزی ئەمریكا یان هاوپەیمانان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا