‏‎ پێشمەرگە هۆشداری دەدات، داعش تاکتیکی خۆی دەگۆڕێت و هێرشەکانیشی بەرفراوانتر دەبێت

پۆڵه‌تیك پرێس

وەزارەتی پێشمەرگە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دا کە هێرشی چەکدارانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان لە دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە لەزیادبوندایه‌.

جەمال ئیمنکی سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ کاربەدەستەکانی داعش سود لە بۆشایی ئەمنینێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق وه‌رده‌گرن چالاكی ئه‌نجامده‌ده‌ن.

راشیگه‌یاند، چونکە ڕێککەوتنێکله‌نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وەزارەتی بەرگری عێراق نەکراوە بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانه‌ی كه‌ پێویستن و چه‌كدارانی داعشیش هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر شوێنی سوپا و هەروەها پێشمەرگە ئەنجام دەدەن و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئەو هێرشانە بەرفراوانتر دەبێت.

سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ چەكدارانی داعش تاکتیکی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان بەرامبەر هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق گۆڕیوە به‌جۆرێك له‌هێرشه‌كانی ئه‌م دووایه‌یاندا تۆپبارانی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە کردەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا