وەزارەتی پێشمەرگە: كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا كاریگەری خراپی دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم باس لەوەدەكەن كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق كاریگەری خراپی دەبێت بەتایبەت لەرووی شەڕی داعش و دووبارە سەرهەڵدانەوەی شانە نوستووەكانی ئەو گروپە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگە كە لەبەر هەستیاری دۆخەكە نەیویست ناوەكەی ئاشكرا بكرێت بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەهۆی كۆتای نەهاتنی داعش لە عێراق و ناوچەكانی هەرێم، كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا كاریگەری خراپی دەبێت.

وتیشی، “هەر 100 سەربازی ئەمریكی لە شوێنێكدا بێت كاریگەری باشی دەبێت لە ڕووی ئەمنیەوە بەتایبەت بۆ شەڕی داعش، بەڵام ئەمریكا هەموو هێزەكەی ناكشێنێتەوە، بەڵكو بەشێكیان دەكشێنێتەوە”.

رۆژی 16ی ئەم مانگە سەرۆكی ئەمریكا بڕیاریدا بەشێك لە هێزەكانی وڵاتەكەی لە هەریەكە لە عێراق و ئەفغانستان بكشێنێتەوە، چەند كاتژمێرێك دوای بڕیارەكەش لە درەنگانی شەوی رابردودا، چەند موشەك و كاتوێشایەك ئاڕاستەی ناوچەی سەوز كران كە باڵوێزخانەی ئەمریكای تێدایە، بەرپرسانی ئەمریكاش میلیشیا شیعییەكانیان بە ئەنجامدانی رووداوەكە تۆمەتبار كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا