سبەینێ ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق دەستبەكاردەبێت

پۆڵەتیك پرێس

فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگەى كوردستان رایگەیاند، برِيارة سبەینێ 18 ى ئايار ، ژوور ئۆپراسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق لەسنوری موسڵ و كەركوك و دیالە و مەخمور دەستبەكاربن.

مەحمود سەنگاوی فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگەى كوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، شاندێکی سەرۆكایەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی ٧٠ بۆ رێكخستنی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق سەردانی میحوەری گەرمەسێر و كوڵەجۆیان كردووە.

هاوكات، لیوا قارەمان كەمال جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند وەزارەتی پێشمەرگە سەرقاڵی ئامادەكاری یە بۆ ئامادەكردنی ناوی ئەو ئەو فسەرانەی كەدیاری كراون تا وەك نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە لە ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق بەشدار بن و ئەرك ببینن.

وتیشی، لەكەمترین ماوەدا ناوی ئەفسەرەكانی وەزارەتی پێشمەرگە رەوانەی وەزارەتی بەرگری عێراق دەكەن و ئەوانیش ناوی ئەو ئەفسەرانە رەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەكەن كە لە ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق بەشدار دەبن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئاڵوگۆڕپێكردنی ناوی نوێنەرانی وەزارتی پێشمەرگەو وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ ئەوەیە هەردولا زانیارییان لەسەر چۆنێتی بەڕێوەبەردنی ژوورە هاوبەشەكان و ئەركی ئەفسەرەكان  لەو ژوورانە هەبێت.

پێكهێنانی ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق لەكاتێكدایە لەماوەی رابردوودا بەهۆی بوونی بۆشایی ئەمنی لەناوچەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، چەکدارانی داعش چەندین هێرشیان کردوووە تەسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و بەهۆیەوە چەندین پێشمەرگە شەهید و برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا