سبەینێ دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، کە لەلایەن ئەمریکاوە دابیندەکرێت دابەشدەکرێت.

بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە کە بە پۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند، ئاگادارکراونەتەوە سبەینێ پێنج شەممە مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، کە لەلایەن ئەمریکاوە دابیندەکرێت دابەشدەکرێت.

ئەمریکا مانگانە 20 بۆ 25 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە دەنێرێت، ئەو پارەیەش بۆ 13 لیوایە.

لە کۆی نزیکەی 170 هەزار پێشمەرگە، نزیکەی 44 هەزار پێشمەرگە لە چوارچێوەی 15 لیوای هاوبەشدا لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە رێکخراونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا